هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەری ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
ڕۆژی شەممە ٧ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی هاوولاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوی حامید قەرەئۆغڵانی، خوێندکاری “مێعماری” لە زانکۆی بەهەشتی تاران، لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە بە دەنگی دوو دادوەر، بە ١٤ساڵ بەندکران و بە هەڵسەنگاندنی دادوەری سێهەم بە سزای سێدارە مەحکووم کرا.
ناوبراو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە ورمێ، دەسبەسەر کراوە و لەم حەوتووەدا لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەلی شێخلوو” بە تۆمەتی دروشمدان بە دژی ڕێژیم بە ١٣مانگ، سووکایەتی بە خامنەیی بە ٣ساڵ و هەروەها هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، بە ١٠ساڵ بەندکردن سزا دراوە. بەڵام دادوەری سێهەم حوکمی سێدارەی بە سەری ناوبراودا سەپاندووە.