نیۆیۆرک تایمز لە زاری دیپلۆماتکارێکی شارەزاوە ڕایگەیاند؛ بەرپرسانی ئەمریکایی کە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی لە سەفەرێکیاندا کە بۆ عەرەبستانی سعوودی و قەتەر هەیانبوو، پێشنیاری کردنەوەی ئاسمانی عەرەبستان بۆ قەتەریان خستە ڕوو، لەبەر ئەوەی ڕێژیمی ئێران ساڵانە ١٠٠میلیۆن دۆلار داهاتی ئاسمانیی خۆی لە دەسبدات.
بەپیی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز، جێرێد کۆشنێر ڕاوێژکاری ترامپ و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی پلە بەرزی کۆشکی سپی لەو سەفەرەدا ئامادەبوون.
هەربە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێشتا دیار نییە ئیماراتیش کە لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی گەمارۆیان خستە سەر وڵاتی قەتەر بە تاوانی پشتیوانی لە تێرۆریزم، هەرێمی ئاسمانی خۆی بەڕووی ئەو ولاتەدا بکاتەوە.