حیزبوڵلا لە ڕێگەی قاچاخ و نایاساییەوە لە بەندەری بەیروت، بە هاوردە و هەناردە کردنی کەلوپەلی قاچاخ و سەربازی لە فڕۆکەخانەکانیش بە هەمان شێوە هەرشتێکی پێویست بێ کە لە یاسای دەوڵەتی لوبناندا ڕیگە پێدراو نییە هاوردەی دەکا یان دەیانێرێتە وڵاتانی دەرەوە و بەم جۆرە زەربەیەکی زوری لە ئابووری لوبنان داوە.
حیزبوڵڵای لوبنان لە کاتی دامەزراندنیەوە، لە سەر بنەمای کاری ئابووری لە ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان، تەندروستی و ڕاهێنانی سەربازی دامەزراوە و ڕێژیمی ئێرانیش بڕە پارەیەکی بۆ جێبەجیکردنی کردەوە تێرۆریستییەکانی و پشتیوانیکردن لەم گرووپە میلیشیایە دابین کردووە کە “حەسەن نەسروڵلا” سکرتێری گشتی حیزبوڵڵا دەڵێ: داهاتی ساڵانەی حیزبوڵلا ٦٠٠میلیۆن دۆلارە.
حیزبوڵڵای لوبنان بۆ جێبەجێکردنی داهاتەکەی لە سیستمی بانکی کەڵک وەرناگرێ بەڵکوو بۆ جێبەجێکردنی لە ئەو شوێنانەی کە ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان دەکەن و زیاتریان گەمارۆیان خراوەتە سەر و بە شێوەی نایاسایی کار دەکەن کەڵک وەردەگرێ.
لە لایەکی دیکەو حیزبوڵلا لە ڕێگەی قاچاخ و نایاساییەوە لە بەندەری بەیروت، بە هاوردە و هەناردە کردنی کەلوپەلی قاچاخ و سەربازی لە فڕۆکەخانەکانیش بە هەمان شێوە هەرشتێکی پێویست بێ کە لە یاسای دەوڵەتی لوبناندا ڕیگە پێدراو نییە هاوردەی دەکا یان دەیانێرێتە وڵاتانی دەرەوە و بەم جۆرە زەربەیەکی زوری لە ئابووری لوبنان داوە.
شایانی باسە کە ئەو پارانەی کە ڕێژیمی ئێران دەیدات بە حیزبوڵلای لوبنان بۆ بەرەو پێشبردنی کارە تێکدەرانەکانی لە ڕێگای بەندەری بەیروت و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لوبنانەوە جێبەجێدەکرێ.
هەروەها کردەوە تێرۆریستییەکانی میلیشیاکانی حیزبوڵلای لوبنان کە فەرمانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە تاران جێبەجێی دەکا زەربەیەکی قورسی لە ئابووری وڵاتی لوبنان داوە بە جۆریک کە ساڵانە لوبنان ڕووبەڕووی سەدان میلیارد دۆلار خەسارەت دەبێتەوە کە لەلایەن میلیشیاکانی حیزبوڵلای لوبنانەوە و دژکردەوەی وڵاتان بە کردەوەکانی ئەو گرووپە تێرۆریستییە ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە دەبیتەوە.