مارک میلی بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە، پێنتاگۆن پڕۆژەی کەمکردنەوەی هیزی لە ئەفغانستان پەسەند کردوە، بەڵام لەهەمانکاتدا دوو بنکەی گەورەمان لەو ولاتە دەمێنێتەوە.
دۆناڵد ترامپ دوای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو کە، ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە ٤هەزار و ٥٠٠کەس بۆ ٢هەزار و ٥٠٠کەس کەم دەبێتەوە.
ئەمە یەکەمین جارە کە بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا، وردەکاری پەیوەندیدار بە کەمکردنەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان ئاشکرا بکات.
مارک میلی گوتی: جیا لەو دوو بنکە سەربازییە گەورە، ئەمریکا چەندین بنکەی ماهوارەییشی لە وڵاتی ئەفغانستان دەپارێزێت.
هەروەها ناوبراو رایگەیاند کە، ئەرتەشی ئەمریکا درێژە بە دوو مەئمووریەتی خۆی دەدات، گەیاندنی هاوکاری بە هیزەکانی ئەفغانستان کە لە شەڕ لەگەڵ تالیبان پێویستیان بێ و بەردەوامیی لە نەهێشتنی داعش و ئەلقاعێدە و هێزە تێکدەرەکانی دیکە لەو وڵاتە و وڵاتانی دەوروبەری ئەفغانستان.