باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەوالی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، ٣ ی بەفرانبار مام قادر فروهەر، باوکی شەهید برایم پیرۆ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیداو بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
مام برایم کە خەڵکی زەرگەتەن بوو، کەسێکی خۆشناوو بەبیروباوەڕ بوو، شەهیدبوونی کوڕەکەی ئیمانی ئەوی بە ڕەوایی خەباتی نەتەوەکەی زیاتر کردو تا لەژیاندا بوو شانازیی بەوە دەکرد کە لە بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕاتە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە شەهید برایم پیرۆ کە پێشمەرگەیەکی زۆر ئازاو بە دەستوبردی هێزی قەندیل بوو، ساڵی ٧١ ی هەتاوی لە گرتنی پایەگای “سەرتەنگ و سەرهۆڵان”دا شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری مام قادر دەکاو خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.