چارەنووسی ئانیسا جەعفەریمێهر، چالاکی فەرهەنگیی کورد، خەڵکی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، پاش ١٠ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە فەرهەنگییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک توانیویەتی لە ڕێگا تەلەفوونییەوە پەیوەندیی لەگەڵ بنەماڵەکەی بگرێ و لە چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
شایانی باسە کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز،هێزەکانی ئیتلاعات بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو چالاکە فەرهەنگییە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کرد و کەرەستەی کەسیی ناوبراو وەکوو، لەپتاپ، موبایل و هەندێک کەرەستەی دیکە، لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بە سەرداگیراوە.
“ئانیسا جەعفەریمێهر”، خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵای بەشی زمانناسیی زانکۆی کوردستانه
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە فەرهەنگییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.