لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ۴۶ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، مەزهەبی، سیاسی و هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کراون.
لە بەردەوامیی دەسبەسەر کردنەکان لە شار و ناچە جیا جیاکانی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر لە ماوەی مانگی ڕابردووی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ۴۶ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبر سەتا ۲۰ بەرز بووەتەوە
بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ٣٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەسبەسەر کراون.
زیاترین دەسبەسەرکردنەکان لە پارێزگای سنە بووە کە ۲۱ حاڵەت بووە هەروەها دەسبەسەر کرانی ١٣ کەس لە پارێزگای ورمێ و ١٣ کەسیش لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.
جێی ئاماژەیە کە ۲ کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن بوون و یەکێکیش تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ و مێرمنداڵ بووە