کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای قەیرانی ئابووریی و دارایی بوودجەی هێزە چەکدارەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردەوە.
دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی لە گەڵاڵەیەکدا بوودجەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کە کۆتا گەڵاڵەی بودجەی دەوڵەتی دوازدەهەمە، بودجەی زۆربەی هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانی بە شیوەیەک کە لە ڕابردوودا نەبینراوە، زیاد کرد.
لەو پێوەندییەدا بوودجەی سپای پاسدارانی بۆ سەتا٥٨ بەزر کردۆتەوە، لە ٢٤هەزار و ٣٣٥میلیارد تمەن بۆ ٣٨هەزار و ٥٦٤میلیارد تمەنی زیادیکردوە.
بوودجەی ئەرتەش لە ١٣هەزار و ١٣٨میلیارد تمەنەوە بۆ ٢٠هەزار و ١١٥میلیارد تمەن زیادکردوە کە دەرخەری سەتا ٥٣یە لە ساڵی داهاتوودا.
لەم نێوانەدا بوودجەی ڕێکخراوی “بەسیج” لە ساڵی داهاتوودا سەتا٥ کەمی کردوە و ٢هەزار و ١٢١میلیارد تمەن پەسەند کراوە.
بوودجەی ڕێکخراوی توێژینەوە و نوێکردنەوەی وەزارەتی بەرگری کە پێشتر موحسین فەخریزادە سەرۆکایەتی دەکرد، سەتا ٥٠٠زیادیکرد، لە ٤٠میلیاردەوە بۆ ٢٤٥میلیارد تمەن زیادی کردوە.
بوودجەی وەزارەتی بەرگریش بۆ سەتا٧٥ بەرز بۆتەوە و بۆ ٤هەزار و ٣٧٩میلیارد تمەن بەرز بۆتەوە.
بەپیی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئێرانی، بەپێی گەڵاڵەی بوودجەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی “دامەزراوەی قاسم سلێمانی” ٨.٥میلیارد تمەن بودجەی بۆ تەرخان کراوە و زەینەب سلێمانی کچی پاسدار قاسم سلێمانی، سەرۆکایەتی ئەو دامەزراوەیە دەکات.
جێی ئاماژەیە کە تا ئێستا ڕێگەیان بە هیچ ڕاگەیاندنێک نەداوە ئاماژە بە چۆنییەتی و هۆکاری دروستکردن و چالاکی ئەو دامەزراوەیە بکەن.
شایانی باسە کە ساڵانە بە هەڵدانەوەی گەڵاڵەی بودجە لە ئێران، ناڕاستەوخۆ دەیان دامەزراوە و ڕێکخراو و ئۆرگانی مەزهەبی، فەرهەنگی و سیاسی بەبێ ئەوەی ڕەچاوی دۆخی ئابووری بکرێ بودجەی زۆر گەورە بەو نێوانەوە لە سەروەت و سامانی ئێران کە مافی خەڵکی ئێرانە، وەردەگرن و خەڵکی ئێرانیش لەوپەڕی هەژاری و بێ دەرەتانیدا دەژین.
لە لایەکی دیکەوە زیادکردنی بوودجەی هێزە چەکدارەکان لەمکاتەدا کە ئێران تووشی قەیرانی داراییەکی سەختە و ئابوورییەکەی داڕماوە، دەکرێ ئاماژە بۆ ترسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێک بێ.