مەهدی مەحموودیان، ئەو چالاکە مافی مرۆڤەی ئێران کە جەنایەتەکانی ڕێژیمی ئێرانی لە بەندیخانەی کەهریزەکی تاران ئاشکرا کرد و لە قاویدا، بە هۆی سکاڵای سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
مەهدی مەحموودیان، جەنایەتەکانی ڕێژیمی ئێرانی، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٨٨ی هەتاوی، کە بە بزووتنەوەی “سەوز” ناسراوو بوو و ئەشکەنجە و ئازار و کوشتنی خۆپێشاندەرانی لە لایەن ڕێژیمەوە لە زیندانی کەهریزەک ئاشکرا کرد و بە هۆی نووسینی تویتێک و سکاڵای سپای پاسدارانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا.
مەحموودیان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بە هۆی سکاڵای جێگری پارلمانی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە و بە تۆمەتی نووسینی تویتێک لە لاپەڕەی فەرمی تویتێرەکەیدا بانگهیشتی دادگای فەرهەنگی و ڕاگەیاندنی تاران کراو لە بەر نەبوونی بارمتە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
جێگای ئاماژەیە کە “مەحموودیان” لە ڕێکەوتی٦ی سەرماوەزی٨٨ی هەتاویدا، لە ماڵەکەی خۆی و بە تۆمەتی” وتووێژ لە گەڵ ڕاگەیاندنە بیانییەکان، ڕاگەیاندنی ناوی کوژراوان و بەخاکسپاردنی نایاسایی و بە دزی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان و بێڕێزی بە عەڵی خامنەیی” لە لایەن هێزەکانی ئێدارەی ئیتلاعاتی ڕیژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو پێشتر لە دادگایەکی نمایشی و بێ ئەوەی مافی هەبوونی پارێزەری هەبێ بە تۆمەتی” پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم” سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.