ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری گەیلانی ڕۆژاوا سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەزدا ئەو شارەیان بە ئاڵای کوردستان ڕازاندەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند ڕۆژ پێش، ئەندامان و لایەنگرانی بەجەرگ و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری قارەمان و کوردپەروەری گەیلانی ڕۆژاوا سەر بە پارێزگای کرماشانی سەربەرز لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز” ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان”دا لە شوێنە هەستیار و گشتییەکانی ئەو شارە بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرەوپیلی ئەو ڕۆژە پیرۆز و نەتەوەییەوە چوون وسەلماندیان کە سنووری چالاکی دێموکرات ڕۆژبەڕۆژ بەربڵاوتر و گەورەتر دەبێتەوە و ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە زیاتر لە هەموو کاتێک ئامادەی گیانفیدایی و خەباتن لە پێناو نەتەوە و نیشتمانەکەیاندا و دێموکراتیان وەکوو ڕووگەی گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانی کورد و کوردستان هەڵبژاردووە.
لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای ماندوو نەبوونی و پێزانین، دەستخۆشی لەو هاوڕییانەمان لە شاری هەمیشە کوردپەروەری گێڵان دەکەین وهیوامان بەردەوامی و سەرکەوتنیانە لە هەموو ئەرک و چالاکییەکانیاندا.