یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری نێوان عێراق و سوورییە لە ئاکامی هێرشێکی دڕۆنێکی نەناسدا کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتێرز” لە زاری سەرچاوەکانی عێراقیەوە ڕایگەیاند کە، لە ئاکامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری عێراق و سووریە کوژرا، ئەو سەرچاوەیە نەیتوانی ناونیشانی ئەو کوژراوە ئاشکرا بکات، بەڵام ئەو سەرچاوەیە دەڵی؛ ئەو فەرمادەیە لەگەڵ ٣کەسی دیکە لە نیو ماشێنێکدا کوژرابوون.
پێشتر راگەیندراوەکانی عەرەبی و عێراقی، کوژرانی “موسلیم شەهدان” یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانیان لەگەڵ ٣ کەسی دیکە لە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەو ڕێژیمە پشتڕاست کردەوە.
بەپێی سەرچاوە عەرەبییەکان، لەم هێرشە مووشەکیە بۆ سەر ماشێنی ” موسلیم شەهدان” و هاوڕێکانی لە کاتی تێپەڕینی سنووری عێراق بۆ سووریە بوون کە کراونەتە ئامانجی هێرشی مووشەکی.
هەروها دو بەرپرسی پلەبەرزی ئاسایشی عێراق بە شیوەی جیاجیا بە “ڕۆیتێرز”یان گوتووە؛ ئەو ماشێنانەی کە لەگەڵ پاسدار موسلیم شەهدان بوون، چەکوچۆڵیان پێبووە و بە تەمابوون بەرەو سووریە بیگوازنەوە، بەڵام پیش ئەوەی بگەنە نێو خاکی سووریە کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی.
ئەو دوو بەرپرسە پلەبەرزە ئەوەشیان زیاد کرد کە، گرووپە میلیشیاکانی عێراق کە سەر بە ڕێژیمی ئێرانن، بۆ گەڕانەوەی تەرمەکانیان هاوکارییان کردووە.
کوژرانی “موسلیم شەهدان” تەنیا چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی “موحسین فەخریزادە” لە تاران ڕوودەدات، کە ڕێژیمی ئێران ئیسرائیل بە کوشتنی “فەخریزادە” تۆمەتبار دەکات.