لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژنێکی کورد لە میاندواو کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ و لە لایەکی دیکەشە و لە شاری سنە بە پاساوی نامووس، ژنێک لە لایەن براکانیەوە دەکوژرێ.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، ژنێکی خەڵکی ئاوایی “قەباغکەندی” سەر بە شاری میاندواو بەناوی “سایە حیسامی” تەمەن ٢٣ ساڵ بەهۆکاری هەژاری و بێ دەرەتانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
جێگای ئاماژەیە کە “سایە حیسام” دایکی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانە و پێشتر لە هاوسەرەکەی جیا ببۆوە.
لەلایەکی دیکەشەوە بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی یەک شەممە ٩ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، ژنێکی لاوی خەڵکی ئاوایی سوورەزە سەربە شاری سنە لەلایەن براکانییەوە بە پاسای نامووسیی کوژرا.