دوو کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی بانە و سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی “چاونیوز”، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری سەردەشت ڕاستەوخۆ بەمەبەستی کوشتن تەقە لە کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەن و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی “شێروان مووساپەنا” خەڵکی شارۆچکەی نەڵاس بە قورسی بریندار دەبێ و بۆ چارەسەری پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان دەگوازرێتەوە و هەنووکە لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
شایانی باسە کە، هەر لەو ڕۆژەدا و لە سنووری “نەنۆری” بانە، لە ئاکامی ڕاوەدوونانی کاسبکارانی کورد لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کۆڵبەرێک بەناوی “خدر ڕەسووڵی” لە بەرزاییەوە هەڵدەدێرێ و زۆر بە سەختی بریندار دەبێ.