۵ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ کە ساڵی ۹٨ی هەتاوی، دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوزرابوونەوە، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ۵ هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی کامڕان قاسمی، عەبدولعەزیز محەممەدپوور، کەیوان ڕەشۆزادە، ئومێد سەعیدی، و نائیب (مەسعوود) حاجی پوور، لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ، بە تۆمەتی چالاکی دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم هەر کامیان سزای ۵ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە
دانیشتنی دادگای ئەم ۵ هاووڵاتییە کوردە، سەرەتای سەرماوەزی ئەمساڵ بەڕیوە چووبوو و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بڕیاری دادگا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە شێوەی فەرمی بەو کەسانە ڕاگەیاندراوە
ئەم ۵ کەسە ڕۆژی سێشەممە ١۶ ی ڕەزبەری ۹٨ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر کرابوون و پاش مانگێک لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گوازرابوونەوە