ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری وه‌کوو مێژوو ره‌نگه هاوشانی مێژووی ئه‌ده‌بی بێ چونکه له میژه ئینسان بۆ داکۆکی کردن له مافه سرۆشتی ورهواکانی خوی هه‌ڵویستی هه‌بووه،ئازادی ویستی ویه‌کسانیخوازی وهه‌وڵدان بۆ ده‌رکردن و به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ داگیرکه‌ران و به ده‌ستهێنانی قهلهمره و کیانی سه‌ربه‌خۆ که کۆی ئه‌مانه بووته هه‌وینی هاتنه ئارای هونه‌روئه‌ده‌بی به‌رگری گیرێداروه به مێژوویه‌کی دوورودرێژه‌وه.
به‌ڵام چه‌مکی “ئه‌ده‌بی به‌رگری” وه‌کوو ده‌سته‌واژه چه‌مکێکی نوێیه‌و یه‌که‌مجار نووسهروشۆرشگێری هاوچه‌رخی فه‌له‌ستینی به‌ناوی (غسان کنفانی١٩٣٦/١٩٧٢)ناوی کۆمه‌ڵیک له شیعری شاعیرانی به شیعری “مقاومه”ناوزه‌د کرد وکه هه‌ڵگری هێندێک تایبه‌تمه‌ندین و له ئه‌مرۆکه‌ی هونهروئهدهبیاتدا وه‌کوو ژانرێکی ئه‌ده‌بی نازناوێکی جیهانی هه‌یه.
خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م چه‌شنه ئه‌ده‌بیاته له نێوههموو گه‌لانی جیهان باس کردن له “شهروبهرخۆدانهکانه به‌رانبه‌ر به هێرشبه‌ران وداگیرکه‌ران،نواندنی خۆشه‌ویستی وئینسان ته‌وه‌ری و ورووژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی ناسیونالیزمی و خرۆشێکی ده‌روونییه بۆههژاندن وئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه بۆ به‌ره‌نگاری وباس کردن له هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌کان .
راسته ئه‌ده‌بی به‌رگری زۆرجار له خه‌م ومه‌ینه‌ت کۆمه‌ڵگه ده‌دوێ به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتێکی پووچ ونیهلیسم گرایانه نیه،به‌ڵکوو هه‌مووکات باس له ئومێده‌واری وبڕوابهخۆکردن وهیوابه‌خشی داهاتوویه‌کی گه‌شه.
ئه‌میش به‌ومانا نیه که خوێنه‌رو به‌رده‌نگه‌کان تووشی خۆ به‌زل زانی وبیری سه‌ره‌رۆیانه بکات.هه‌ر به‌و چه‌شنه هیچکات بانگه‌شه بۆ شهرناکات وخوازیاری ئاشتی وتهباییه به‌ڵام چه‌ک وشمشیری به‌رگری ودیفاع کردن له که‌رامه‌ت وکیان به ره‌وا ده‌زانێت وبێ نرخی ناکات.
دانه‌ری ئه‌ده‌بی به‌رگری هانده‌ری خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگایه بۆ ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له مێژوو،تێروانینی مه‌نتقی له ئێستا‌و هه‌وڵدان بۆ دابین کردنی داهاتوویه‌کی پرشنگدار،به زمانی ساده‌تر نوقرچک گرتنێکی خه‌مخۆرانه‌یه له ئه‌مرۆکه بۆ ئه‌وه‌ی له ئازاره‌کانی دوارۆژ که‌م ببێته‌وه”
داهێنه‌ری هونه‌روئه‌ده‌بی به‌رگری به گژ زڵم وسته‌می چینایه‌تی ونه‌ته‌وایه‌تی ده‌چێ. وه‌ک ده‌زانین له سه‌ده‌ی ١٩ له رۆژئاوا به پێی هه‌لومه‌رجی ئه‌وکاتی فه‌رانسه ڤێکتۆر هۆگۆ کتێبی”هه‌ژاره‌کان”ده‌نووسی که باس له سته‌م وزڵم ئه‌وسه‌رده‌می فه‌رانسه ده‌کات.
دوای کۆتایی هاتنی شهردووههمی جیهانی وسه‌رهه‌ڵدانی شۆرشه نه‌ته‌وایه‌تی وچینایهتییهکان له جیهان بۆ به هۆکاری گه‌شه‌ی ئه‌م ژانره ئه‌ده‌بییه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ پڕخوێنه‌رترین ئه‌ده‌بیاته له جیهان چونکه به هۆی ئه‌وه‌ی که له خه‌م وخوزگهی ئینسانییه‌وه ده‌دوێ له رێگه‌ی وهرگێرانیشهوه هه‌رهه‌مان تام وچێژی خۆی هه‌یه.بۆیه کاتیک به‌رهه‌میکی بیانی ده‌کرێت به کوردی پێشوازی باشی لێده‌کرێ.ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش بۆ ئه‌ده‌بی به‌رگریی کوردی هه‌یه.
گه‌ڕان به‌دوای میژووی ئه‌ده‌بی به‌رگری له ئه‌ده‌بی کۆنی کوردی کارێکی دژواره‌و له توانای ئه‌م بابه‌ته نیه ،هه‌ربۆیه ده‌توانین له سه‌رده‌می هاتنه ئارای ناسیونالیزم له نێو تاک وکۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری یپێگهوجێگهی ئه‌م چه‌شنه ئه‌ده‌بیاته بدۆزینه‌وه.چونکه له‌بنه‌ره‌تدا ناسیونالیزمی کوردی له‌سه‌رده‌ستی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی ده‌روه‌ست وههڵسوور وه‌کوو ئه‌حمه‌دی خانی وحاجی قادر‌و.. تێوریزه کراو، به‌ره‌به‌ره هاته نێوناخی کۆمه‌ڵگه‌وه
هه‌بوونی هه‌لومه‌رجی به‌ره‌نگاری وشۆرشگێرانه وه‌کوو هه‌موو رووداوه‌کانی دیکه کاریگه‌ریی داده‌نێ له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئه‌ده‌ب وهونه‌ر.له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به له به‌رچاوگرتنی ساڵی ئافراندنی به‌رهه‌مێک ده‌توانین تا ڕاده‌یه‌ک په‌ی به‌هه‌لومه‌رجی ئه‌وسه‌رده‌مه ببه‌ین.بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی کۆماری کوردستان له‌ساڵی ١٣٢٤ههتاوی کاریگه‌ریه‌کی بهرچاوودیاری هه‌بوه به‌سه‌ر ئه‌ده‌ب وشیعری به‌رگریی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،که بهرهوپارچهکانی دیکه‌ش په‌لی هاوێشت.
هه‌ربۆیه له ئه‌ده‌بی به‌رگریی کوردی مامۆستا “هێمن”ناو و قه‌ڵه‌میکی ناسراوه که هه‌ڵقوڵاوی دۆخی سیاسی وکۆمه‌لایه‌تی سه‌رده‌می کۆماری کوردستانه‌وه به بیرێکی کوردانه وناسیونالیزمێکی مودێرن گۆش کرابوو.نووسه‌ر وخاوه‌ن به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌رگری ده‌بێ به بیرێکی ئاوهڵاو تێروانینێکی جیهانی قه‌ڵه‌می بسووڕێ ،به‌ڵام نوێنگه و ڕوونگه‌ی خه‌ڵکی خۆی بێ.
“ئاره‌زوومه هه‌رچی ئینسانه به ئازادی بژێ
که‌ی گه‌لی داماوومات ودیل ومسکینم ده‌وێ”
مامۆستا هێمن
ئینسان میحوه‌ری،سۆزومیهرهبانی گشتگیروئاواتخواستن بۆ جیهانێکی گه‌ش وپڕ له ئۆغژنی و له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ماندا ده‌روه‌ست بوون بهکۆمهڵگهوداکۆکیکردن له ئازادی ومافهرهواکان ئه‌رکی سه‌رشانی نووسه‌ر ئه‌ده‌بی به‌رگرییه،به‌تایبه‌ت ئهونووسهرانی که خاوه‌نی گه‌لێکی بن ده‌ستن. تایبه‌تمه‌ندییه پێویست وههرهبهرچاوهی ئه‌ده‌بی به‌رگری له به‌شیکی زۆر له شاعیران ونووسهورانی کورد به هۆی هه‌لۆمه‌رجی نه‌خوازاوی سیاسی ره‌نگی داوه‌ته‌وه.به‌ڵام تا ئێستا کورد نه‌یتوانیوه له سۆنگه ئه‌ده‌بی به‌رگری به‌ته‌واوی شوناسخوازنه خۆی به دنیای ده‌ره‌وه به تایبه‌ت به‌رانبه‌ر به نه‌یارانی بناسێنێ ، ره‌نگه به‌شێکی ئه‌م خه‌ساره بگه‌رێته‌وه بۆ که‌می وهرگێری کورد که بتوانێ ده‌نگ وقه‌ڵه‌می ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری به زمان وفهرههنگهکانی دیکه بناسێنێ.له‌لایه‌کتر له به‌شیک له به‌رهه‌مه کوردییه‌کان دروشم گه‌ڵێکی پۆپۆلیستی زیاتر ده‌بیندرێت هه‌تا شیعری وده‌قی به‌رگری.
ئه‌گه‌ر”نازیم حیکمه‌تی تورک وپاپلۆنرۆدا”ی شیلیایی ولۆرکای ئیسپانیا هه‌رکام به‌جۆرێک ده‌نگ وقه‌ڵه‌می گه‌لی خۆیانن که نازناوی جیهانیان هه‌یه.شێرکۆبێکه‌س”ی کوردیش ئه‌م بێ که‌سییه‌ی کوردی شکاندوتوانی له‌رێگه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌یه‌وه ده‌نگی مافخوازنهو ئاشتیخوازی کورد به گوێ جیهان بگه‌ینێت.
له رۆژهه‌لاتی کوردستان که وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا له دوای بزاڤی میللی / دیموکراتیکی ده‌وڵه‌تی کۆماری کوردستان وکاریگه‌رییه ئه‌رینی وپۆزتیڤهکانی به‌سه‌ر ئه‌ده‌ب وهونه‌ر وه‌کوو چیرۆک وشانۆوشیعری به‌ره‌نگاری ودرێژه‌ی ئه‌م کاریگه‌رییه ده‌گات هه‌تا ساڵانی دیکه‌ش.
ئێمه له‌سه‌روبه‌ندی شۆرشی گه‌لانی ئێران به‌دژی نیزامی پاشایه‌تی وههڵایسانی شه‌رێکی داسپاوبهسهرگهلی کورد له‌م به‌شه له کوردستان. له‌وسه‌روبه‌نده له درێژه‌ی رێچکه‌ی شێعری و ئه‌ده‌بی نیشتمان په‌روه‌ری شاهیدی ئافراندنی به‌رهه‌مێک وه‌کوو”ملوانکه‌ی شین”ی مامۆستا “شه‌ریف حسێن په‌ناهی”ن له سنه.ئه‌م به‌رهه‌مه که ساڵێک دوای به‌سه‌رکارهاتنی کۆماری ئیسلامی له چاپ داروه واته ساڵی ١٣٥٩ هه‌ر زوو له نێوان دڵی خه‌ڵکی چه‌وساوه جێگای خۆی کردوه‌و شوێندانه‌ری خۆی هه‌بوو.چ له تێکستی گورانیبێژانی شۆرشگێر وچ له‌نێو لاوان وهه‌ڵسوورانی نیشتمان ویست.
بێ گومان ده‌بێ که‌شوهه‌وایه‌کی شۆرشگێرانه هه‌بێ هه‌تا ئه‌ده‌بی شۆرشگێرانه گه‌شه بکات.هه‌ربۆیه له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وت وبزاڤه نه‌ته‌وه‌ییه له رۆژهه‌ڵات ئه‌ده‌بی به‌رگریی چ له قه‌ڵه‌می ئهودهسته له‌نووسه‌ران که به نه‌خوازراویی نیشتمانیان به‌جێهێشت وبوون به‌تاراوگه نشین ،چ له به‌رهه‌م وئاسه‌واری به‌شێک له‌وکه‌سانه‌ی هه‌ر لهناوخۆمانهوه به‌جوانی ده‌بیندرێت.
(ماڵ ،زیندانی تاکه‌که‌سی!
نیشتمان ،زیندانی گشتی…
ئه‌تۆ کامیان هه‌ڵده‌بژێری)
“مارف ئاغایی”
ئه‌مه ده‌نگی یه‌خسیرکراوی شاعێرێکه که نێشتمانی به‌جێ نه‌هێشت به‌ڵام باس له غووربهتێکی نامۆ له نێو ماڵ وزێدی خۆی ده‌کات.کوردستان به‌گشتی وبه‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵات به‌هۆی مه‌ینه‌تی بن ده‌ستی وداگیرکه‌ری له به‌شێک له ئه‌ده‌بی به‌رگری که پێ ده‌گووترێ(ادبی حبسیه)یان به‌ندیخانه‌یی ده‌نگ وده‌قی به‌رچاوی هه‌یه
چ ئه‌وکات که مامۆستا قانع له سه‌رده‌می ئیستبدای پاله‌وی له زیندانی “قصر”ی تاران ده‌بێژێ:
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی به‌ندیخانه‌یه
ئه‌م که‌ڵه‌بچه مه‌رهه‌می زامی دڵی دێوانه‌یه…
بووكى ئازادیم ئەوێ خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پێی
حه‌لقه حه‌لقه‌ى پێوه‌نم بۆ پڵپڵه‌و له‌رزانه‌یه..
چ قه‌ڵه‌می جه‌لالی مه‌له‌کشا که بهسهردیواری ره‌شی گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌نووسێ:
تاونه‌تاوێک،
چاودێرهکهم ده‌لاقه‌که‌م ده‌کاته‌وه
ئه‌و تاریکیی ده‌بینێت و
من رووناکی…
به چاوخشاندنێک به‌سه‌ر کاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی به‌رگری له‌نێو کۆروکۆمهلانی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی له کوردستان به‌م ده‌رئه‌نجامه ده‌گه‌ین که ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان ونووسه‌ران خامه وخه‌یاڵیان وه‌گه‌ڕبخه‌ن بۆ هه‌ژاندنی کۆمه‌ڵگه‌و ونواندنی ده‌نگی مافخوازنه‌ی کورد به تایبه‌تی له رۆژهه‌لاتی کوردستان ،بێ گومان ده‌توانن کاریگه‌رییه‌کی ئێگجار باش وبه ما‌نایان هه‌بێ.هه‌رو به‌وچه‌شنه که نووسه‌ران وقهڵهمهبهدهستانی پێشوو هه‌یان بووه.
ژێده‌ر:ماڵپه‌ری “کتابخانه‌ی تخصصی ادبیات” زه‌وی سه‌خت وئاسمان دوور/مارف ئاغایی
لە ژماره ٦٧٠ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه