جێرێد کوشنێر، راوێژکاری کۆشکی سپی و وەفدەکەی ئەم حەوتوویە سەردانی عەڕەبستانی سعوودی و قەتەر دەکەن، بەرپرسێکی پلە بەرزی دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، وتی کە بڕیار وایە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە عەڕەبستانی سعوودی لەگەڵ “بن سەلمان” پاشای ئەو وڵاتە و دواتر لەگەڵ ئەمیری قەتەر چاوپێکەوتنی هەبێ.
ئاوی برکوویتز” جێگری کۆشنێر، برایان هۆک نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و ئادام بوهلێر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سەرمایەگوزاری پەرەپێدانی نێونەتەوەیی ئەیالاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو سەفەرەدا هاوڕێتی کۆشنێر دەکەن.
کۆشنێر و تیمەکەی لە مانگی ئاگۆست سەبارەت بە بەرنامەی ڕێککەوتننامەکانی ئاساییکردنەوەی پێوەندیی نێوان ئیسرائیل، بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و سوودان هاوکارییان کرد
بەرپرسێکی پلەبەرزی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان دەیانهەوێ پێش هاتنە سەر کاری “جۆ بایدن” سەرکۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕێککەوتنەکان بە ئامانج بگەیەنن
شایانی باسە کە بەرپرسانی ئەمریکایی لەو باوەڕەدان کە ڕاکێشانی سەرنجی عەڕەبستانی سعوودی بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ ئیسرائیل، وڵاتانی عەڕەبی دیکەش هاندەدەن بۆ ئەوەیکە وەک سەرچاوە چاو لەوان بکەن.