چالاکێکی مەدەنی و ئەندامیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەر داسەپا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئامانج نیک پەی”، خەڵکی گوندی ” نێ” ی سەر بە شاری مەریوان و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوانەوە حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مەریوان دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە گوازرایەوە.
ئامانج نیکپەی” دواجار دوای دوو مانگ دەسبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.
شایانی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو حوکمەی بە سەر داسەپاوە.