نیوه‌ی کارگه‌و یه‌كه پیشه‌سازی‌یه‌كانی پارێزگای كرماشان به‌هۆی نه‌بوونی خواست له بازاڕ‌و كڕیار بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان داخراون.
جه‌واد ئه‌كبه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی كرێكاری پارێزگای كرماشان وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی كارخانه‌كانی زیاتر له نیوه‌ی کارگه‌و کارخانه‌کان له‌م پارێزگایه له كار كه‌وتوون، وه‌ك كارخانه‌ی چینیی كورد كه به‌هۆی نه‌بوونی بازاڕ بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی، یه‌كێك له فازه‌كانی به‌رهه‌م‌هێنانی ڕاگرتوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی كرێكاری پارێزگای كرماشان گوتی هاوكات له‌گه‌ڵ چالاك‌بوونه‌وه‌ی پیشه‌سازییه داخراو و نیوه‌داخراوه‌كانی ئه‌م پارێزگایه، ژماره‌ی كرێكاران دوو هێنده‌ی ئێستا زیاتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه پێویستیی به باشبوونی بارودۆخی بازاڕه‌وه هه‌یه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌ی ئه‌م كرێكاره چالاكانه‌ی كه له به‌شی پیشه‌سازی‌یه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌دا بیمه كراون ناگاته سه‌دی ٢٠ی سه‌رجه‌م كرێكاران، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی داخران‌و له‌كار وه‌ستانی پیشه‌سازی‌یه‌كانی كرماشانه.
جه‌واد ئه‌كبه‌ری گرێبه‌سته كاتی‌یه‌كانی كاری وه‌ك گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی به‌شی كرێكاری له پارێزگای كرماشان ناو برد‌و گوتی: خاوه‌نكاره‌كان به ئیمزا كردنی گرێبه‌ستی كاتی، بۆ شوغڵ‌و پیشه دایمی‌یه‌كان كرێكاران تووشی كێشه‌و گرفتێكی زۆر ده‌كه‌ن.