له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵیش‌دا پێشێل‌كرانی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ر به شێوه‌ی پێشوو له ئێران به‌رده‌وام بوو.
کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی پێشلكرانی مافی مرۆڤ له ئێران له مانگی سه‌رماوه‌زدا ده‌ڵێ: له‌م مانگه‌ش‌دا ٤٨ زیندانی له پارێزگاكانی ورمێ، قه‌زوین، مازه‌نده‌ران، هورموزگان، فارس، سیستان‌و به‌لووچستان، كرمان، ئه‌لبۆرز، گوڵستان، سمنان‌و گیلان ئێعدام كران، به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی ئێعدامه‌كانی مانگی سه‌رماوه‌ز له‌چاو مانگی پێشوو زیادی كردوه.
له به‌رامبه‌ر زۆربوونی ئاماری ئێعدامه‌كان‌دا، لێ‌خۆش بوون له قه‌ساس‌كران‌و لێبوردن له ٣٠ كه‌سی مه‌حكووم به ئێعدام له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له مانگی سه‌رماوه‌زدا، نیشانه‌ی بێزاری‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی كۆمه‌ڵگا له ئێعدام‌و تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه بوو. له نێو ئه‌م ٣٠ حاڵه‌ته‌دا، دوویان له مه‌ریوان بووه.
له‌م مانگه‌دا هه‌روه‌ها پێشێل‌كرانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینییه‌كان له ئێران هه‌روا به‌رده‌وام بووه كه نموونه‌ی هه‌ره دیا و به‌رچاویان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو لاو له ئێرانشار، جێبه‌جێ‌كرانی حوكمی زیندانی ٣ چالاكی مه‌ده‌نی له خۆی‌و هه‌روه‌ها گیرانی ٢ که‌س له سنه بووه.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا ١٥ كرێكاریش به‌هۆی نه‌بوونی ڕێوشوێنه‌کانی پاراستن له شوێنی كاره‌كانیان گیانیان له ده‌ست داوه‌و به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌كیترین مافی كرێكارانیش كه پاراستنی ئه‌منیه‌تی سڵامه‌تی‌و گیانی ئه‌وانه، پێشێل كراوه.