بەهۆی خراپبوون و نەبوونی ئامێری ئۆکسیژن لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار، هەموو ئەو نەخۆشانەی کە تووشبووی پەتای کۆرۆنان، گواستراونەتە بۆ نەخۆشخانەکانی ورمێ و مەهاباد.
بێ متمانەیی خەڵک بە نەخۆشخانەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن ناوێرن سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ئاماری گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە.
نەخۆشخانەی پیرانشار لەبەر کەمیی ئیمکانات، ناتوانێ بچووکترین پێداویستی نەخۆش دابین بکات و تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەو نەخۆشخانەیەدا بەهۆی نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان و بەتایبەت ئامێری ئۆکسیژن، ئاماری گیانلە دەستدان بەو پەتایە ڕۆژبەڕۆژ بەرز دەبێتەوە.
جێی ئاماژەیە کە بەرپرسانی ڕێژیم هیچ ئاوڕێک لە خەڵک نادەنەوە و کەموکۆڕییەکانیان نابینین، چەندین جار داوا لە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم کراوە کە هاوکاری ئەو نەخۆشخانەیە بکەن بەڵام تا ئێستا کەس نەک هەر ئاوڕیانی لێ نەداوەتە بەڵکوو هەر بەلاشیانەوە گرینگ نییە.
کێشەی نەخۆشخانەکان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لەلایەک و کەمداهاتی و بژێوی خەڵکیش ئەوەندەی دیکە ژیانی خەڵکی ئاڵۆز کردووە.