هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كار بوونی به‌نداوی “كهنگیر” له پارێزگای ئیلام، ٥ شوێنه‌واری مێژوویی هه‌زاران ساڵه كه‌وتنه ژێر ئاو‌و نقوم بوون.
عه‌لیڕه‌زا سه‌رداری، سه‌رپه‌رستی به‌شی كهونارناسیی گه‌ڵاڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له ناوه‌ندی میراتی فه‌رهه‌نگی به هه‌واڵده‌ریی كاری ئێرانی ڕاگه‌یاند كه داوا له وه‌زاره‌تی وزه‌و شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی پارێزگای ئیلام كرابوو تا له ئێستادا ئه‌م به‌نداوه ئاوگیری نه‌كرێ، به‌ڵام شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی گوێی به‌م داوایه نه‌داوه‌و لانیكه‌م ٤ تا ٥ شوێنه‌واری مێژوویی ژێر ئاو كهوتوونو خه‌ریكن نقوم ده‌بن.
سه‌رداری هاوكاریی وه‌زاره‌تی وزه‌و شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی له‌و پێوه‌ندییه‌دا به باش نه‌زانیوه‌و ده‌ڵێ: ئه‌وان له كاتێكدا به‌شوێن ئێمه كه‌وتن كه ئاستی پێشكه‌وتنی پرۆژه‌ی لێدانی ئه‌م به‌نداوه ٩٠ تا ١٠٠ له‌سه‌د بوو، هه‌روه‌ها گه‌یشتبووه ئه‌م قۆناغه كه ده‌ست به‌كار ببێ‌و داوایان لێ كردین كه لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م شوێنه‌وارانه بكه‌ین، ئه‌وه له حاڵێك دایه كه هه‌رنه‌بێ ئێمه چه‌ند وه‌رزمان كات ده‌وێ تا بتوانین ئه‌م لێكۆڵینه‌وه كهونارناسییانه بكه‌ین.
به قسه‌ی ناوبراو، یه‌كێك له شوێنه‌واره‌كان كه له‌م ناوچه‌یه دۆزرایه‌وه، مێژووه‌که‌ی بۆ ٦ هه‌زار ساڵ له‌وه‌پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هه‌روه‌ها شوێنێكی زۆر گرینگی دیکه‌ش كه بۆ هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین‌و هه‌روه‌ها ئاواییه‌كی دیكه‌ش که ئاسه‌وای زۆر به نرخ و جوانیان تێدابووه‌و؛ كۆشكێك كه هی سه‌رده‌می ساسانییه‌كانه له‌م ناوچه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه.
پێش ئه‌مه‌ش ئاوگیری به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه له پارێزگای لوڕستان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه زیاتر له١٢٠ شوێنه‌واری مێژوویی‌و كهونارناسی ژێر ئه‌م به‌نداوه بكه‌وێ.
هاوینی ئه‌مساڵ لێكۆڵه‌رانی میراتی فه‌رهه‌نگیی ئێران به پێشێلكردنی قانوون‌و تێكدانی شوێنه‌واره فه‌رهه‌نگییه‌كان له گه‌ڵاڵه‌كانی ئه‌م به‌نداوه‌دا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.