ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “ڕەحمان ڕەسووڵی”دەستبەسەر کرد.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕەحمان ڕەسووڵی کوڕی ڕەحیم، خەڵکی ئاوایی” بڵەسەن ” سەر بە شاری بانە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەرەڕای تێپوڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردەدا و هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هێشتا چارەنووس و شوێنی دەستبەسەر کرانی ناوبراو نادیارە.
شایانی باسە کە ڕێژیم ترسی ڕووخانی لێنیشتووە و بەردەوام خەریکی دەسبەسەرکردن و ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ئێران بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتییە و دوای دەیانساڵ پێوایە بە گرتن و لێدان و کوشتن دەتوانێ بەسەرخەڵکدا زاڵ بێ.