ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆسه‌ر وڵاتی سووریه لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژران.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا كه ڕۆژی ١ی به‌فرانبار بڵاوی کرده‌وه، هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕووسیه‌ی به جینایه‌تی جه‌نگی ناوبردوه داوای كردوه كه زۆر به جیددی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكرێ.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیه بۆسه‌ر سووریه له ڕۆژی ٨ ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردوه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
به قسه‌ی لێبودرنی نێوده‌وڵه‌تی، ڕووسیه له هێندێك هێرشه‌كانیدا به شێوه‌ی ئامانجدار ناوه‌نده دهرمانیهکانو شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵکی پێكاوه كه به ئامانجی نیزامی داناندرێن. بۆ نموونه هێرشی ڕۆژی ٨ سه‌رماوه‌ز بوو كه بازاڕێك له شاری ئهریحای پارێزگای ئه‌دلیبی کرده ئامانج‌و لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ له‌م هێرشه‌دا لانیكه‌م ٤٩ كه‌سی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی کوژران.
هه‌روه‌ها ده‌گوترێ كه ئه‌م وڵاته به بۆمبی هێشوویی له خه‌ڵكی داوه.
مانگێك دوای ده‌ستپێکی هێرشی هه‌وایی ڕووسیه بۆسه‌ر خاكی سووریه، ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنووریش ڕایگه‌یاند كه ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ١٢ نه‌خۆشخانه له پارێزگاكانی ئه‌دلیب، حه‌له‌ب و حه‌مما له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه بۆردومان كراون كه 6 نه‌خۆشخانه‌یان هی ئه‌م ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه بووه. هه‌روه‌ها ٦ كلینیكی له چالاكی وه‌ستاندوه‌و ٤ ئامبوڵانسیشی ته‌قاندۆته‌وه.