ڕۆژنامه‌ی ئاڕمان له ڕاپۆرتێك‌دا له ژێر ناوی “لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵیی ١٧١ هه‌زار میلیاردیی ده‌وڵه‌تی پێشوو” باسی گه‌نده‌ڵی‌یه‌کی دیکه‌ی ئاشكرا كرد.
ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆمار له ڕه‌وتی سه‌فه‌ر بۆ پارێزگای هۆرموزگان بۆ تاوتوێی ڕۆڵی ناوچه ئازاده‌كانی بازرگانی گوتی، ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش سه‌رۆكی گشتیی بانكی ناوه‌ندی له نامه‌یه‌ك‌دا به سه‌ركۆماری ڕاگه‌یاند كه له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی ١٣٨٩له یه‌ك قۆناخ‌دا بڕی ٤ هه‌زار میلیارد تمه‌ن‌و له قۆناخێكی دیكه‌دا ١٣ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له بانكی ناوه‌ندی به بڕیاری كاربه‌ده‌ستێكی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگیراوه‌و له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت كراوه. ئه‌مه له حاڵێك دایه كه بانكی ناوه‌ندی سه‌ربه خه‌ڵكه‌و نه‌ده‌بوا به بێ مۆڵه‌تی قانوونی هه‌ڵبگیردرێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، سه‌ركۆماریش له نامه‌یه‌ك‌دا به‌رپرسایه‌تیی لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته‌ی به‌و ئه‌سپاردوه‌و تا بزانێ ئه‌گه‌ر ئه‌م گواستنه‌وانه قانوونی بووه، ده‌وڵه‌ت به بانكی ناوه‌ندی قه‌رزدا ده‌بێ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاش به‌دواداچوونه‌كان ئاشكرا بێ كه ئه‌م كاره ناقانوونی کراوه، ئه‌م كه‌سه‌ی بڕیاری داوه ده‌بێ خۆی به دادگا‌و ده‌زگای قه‌زایی بناسێنێ.