لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی میلیشیا چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سووریە، ١٩ کەس لە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژران، ئەو ١٩ کەسە لە شیعەکانی پاکستان و سەر بە تیپی “زەینەبیوون” بوون.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاندووە؛ ڕۆژی چوار شەممەش لە هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل، ٨ کەسی چەکداری سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژران.
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران کوژرانی ئەو ٨ کەسەی وەدرۆ خستبووەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی میلیشیاکانی تیپی “فاتمیوونی سپای قودس” لە “ئەبوو کەمال”، ١٤ کەسی دیکە کوژرابوون.
بەرپرسانی ئیسرائیل لە جێگیربوونی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سووریە هۆشدارییان داوە و بەنیسبەت دروستبوونی “بەرەیەکی نوێ” بە دژی وڵاتی ئیسرائیل لە “گوڵان” لەلایەن ئەو ڕێژیمە و حیزبوڵڵاوە نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە ئیزن بە هیچ جموجۆڵ و مانەوەیەکی ڕێژیمی ئێران و میلیشیا تێرۆریستەکانی سەر بەو ڕێژیمە لە سووریە نادەن
بهرپرسانی “مووساد” بەردەوام جەختیان کردووەتەوە کە، ڕێژیمی ئێران له ناوچهی ڕۆژههڵاتی نێوەڕاست له ئاژاوەنانهوه و پاڵپشتیکردنی گرووپه تێرۆریستییهکان ڕۆڵی سهرهکیی ههیه.