به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران زیاتر له یه‌ك میلیۆن كۆچبه‌ر له ساڵی ٢٠١٥دا ڕوویان له وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا كردوه. ئه‌م قاچاخچیانه‌ی كه ئه‌م پهنابهرانهشیان گه‌یاندۆته ئورووپا، زیاتر له یه‌ك میلیارد دۆلاریان داهات بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران، نزیك به ٣٧٠٠ كه‌س له‌م په‌نابه‌رانه له پێناو گه‌یشتن به وڵاتێکی ئهمنو دوور له شه‌ڕو هه‌را گیانیان له ده‌ست داوه‌و خنکاون.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له زمان ویلیا‌م لیسی سۆئینگ، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران ڕایگه‌یاندوه، ژماره‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ی كه له‌مساڵدا پێیان له خاكی ئورووپا ناوه، له‌چاو ساڵی رابردوو سێ تا چوار به‌رابه‌ر بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران سه‌دی ٢٠ ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ی كه ڕویان له وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا کردوه، ئه‌فغانی و سه‌دی 7ی عێراقی بوون. هه‌روه‌ها زیاتر له نیوه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ش خه‌ڵكی وڵاتی سووریه‌ن.
ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێ په‌ڕاندنه‌وه‌ی پهنابهرانو ئاواره‌كان له ده‌ریا تیجارهتێكی پڕ داهاته بۆ قاچاخچییه‌كانی مرۆڤ، چونکی کۆچبه‌ره‌کان پێش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بكه‌ن ده‌بێ پووڵه‌که‌یان له‌گه‌ڵ قاچاغچی حیساب کردبێ‌و ئه‌گه‌ر له ڕوتی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا ڕووداوێكی تاڵ ڕوو بدا قاچاخچییه‌کان به‌رپرسایه‌تیی وه‌ئه‌ستۆ ناگرن‌و هیچ زیانێكیان به‌ر ناكه‌وێ.
به‌راوردی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران ئه‌مه ده‌رده‌خا كه قاچاخچییه‌کان به‌گشتی له ساڵی ٢٠١٥ له قه‌یرانی په‌نابه‌راندا پتر له یه‌ك میلیارد دۆلاریان ده‌ست که‌وتوه.