پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی حوسێن حوسێنزادە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی لە گوندی نستانی ناوچەی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.
کاک حوسێن پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و دەستپێکی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان چەکی پێشمەرگایەتیی کردە شان و ماوەی ٥ ساڵ لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبدا خزمەتی بە گەل و نیشتمانەکەی کرد.
شایانی باسە کاک حوسێن لە ماوەی تەمەنی پێشمەرگایەتیەکەیدا لە زۆرشەڕی دژبە هێرشی چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ناوچەکەیان وێڕای هاوڕێیانی بەرگرییەکی ئازایانەیان لە خاک و نیشتمانی خۆیان کرد و یەکێک لە هاوکارە باشەکانی شەهید میرزا عەبدوڵڵا ئیبراهیمی ناسراو بە “میرزا عەبدوڵڵای تۆپچی” بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربرینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” حوسێن حوسینزادە” سەرەخوشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.