حوسێن فەرزامی، برای شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی سێ شەممە ٤ی سەرماوەز کەسێکی نیشتمان پەروەر و خۆشناو بە ناوی حوسەین فەرزامی بە هۆی نەخۆشی کرۆنا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
حوسەین فەرزامی سەر بە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەری شاری سنە بوو کە دوو کوڕیان بە ناوەکانی یوونس و حەسەن لە رێی ڕزگاری گەلەکەیاندا بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حوسەین فەرزامی دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.