سەرچاوەکانی هەواڵی ئەلعەرەبییە و ئەلحەدەس ڕایانگەیاند، فرۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ئێوارەی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی ماشێنی گواستنەوەی پارە کە ڕێژیمی ئێران بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی ناردبوو کەوتە بەرهێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکان و بۆمبارانی کرد.
بەپیی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم پارانە فڕۆکەیەکی نەفەربەری ئێرانی گواستییەوە بۆ دەمشق و دوای ئەوە بە چەند ماشێنێک گواستراوەتەوە تا بگاتە دەستی حیزبوڵڵای لوبنان، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی ئەو ماشێنانەیان بۆمباران کردوە و تەفروتوونایان کردوون.
شایانی باسە کە چەند ڕۆژ پێشتریش ١٤ چەکداری سەربە ڕێژیمی ئێران لە ئاکامی بۆمبارانی شەوانەی فڕۆکە شەڕکەراکانی ئیسرائیل لە سووریە کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی “فرانسپرێس” ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە گوتی: کوژراوەکان هاووڵاتی سووریە نەبوون.












