خەڵکی ئێران، باوەڕیان بە چارەسەری پزیشکی و نەخۆشخانەکان بۆ دەرمانی پەتای کۆرۆنا نەماوە و ڕوو لە خۆ دەرمانکردن و گیادەرمانی دەکەن.
ئەندامێکی کۆمیتەی زانستیی، ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەڵێ: بە داخەوە خەڵک بە جێگای ئەوەیکە بۆ چارەسەری پەتای کۆرۆنا ڕوو لە ناوەندە دەرمانییەکان بکەن، ڕوویان کردۆتە گیا دەرمانی و خۆ دەرمانی و بە شێوەی گیا دەرمانی دەیانهەوێت چارەسەری نەخۆشییەکەیان بکەن.
مینوو مۆحرێز، ئەندامی کۆمیتەی زانستیی، ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بەوەیکە لە هەموو شارەکانی ئێراندا خەڵکی نەخۆش و تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە گەڵ گیا دەرمانی و خۆ دەرمانی و کەمتەرخەمیی ڕاهاتوون کە زۆر مەترسیدارە و گوتی: حکوومەت دەبێ هەموو شوێنەکانی فرۆشتنی گیادەرمانی دابخات.
مۆحرێز، لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا دەڵێ: بە داخەوە لە دەسپێکی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، کەسانی ماڵپەرەست و ناشارەزا لە زانستی پزیشکی، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی ناڕاست و دژە زانستییانەیان لە هەمبەر چارەسەری خێرای پەتای کۆرۆنا بڵاوکردەوە کە تەنانەت لە یەکێک لەو ڤیدیۆیانەدا کەسێک بانگەشەی بۆ “میزی وشتر” دەکرد و دەیگوت خواردنەوەی میزی ئەو ئاژەڵە بە خێرایی پێش بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەگرێ و کەسی تووشبوو بەو پەتایە لە زووترین کاتدا چارەسەر دەکا، ئەم جۆرە کەسانە بە سازکردنی بانگەشەی ناڕاست، ئابڕووی زانستی گیادرمانییان بردووە.
ناوبراو لە درێژەدا بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە پزیشکان و پسپۆڕانی دەرمانی تەنانەت نازانن کە ئەو گیایەی لە گیا دەرمانی فرۆشییەکاندا دەستدەکەوێ و بەخەڵکی دەفرۆشن چییە گوتی: ئەو کەسانەی کە گیادەرمانییان داناوە و لە بەر قازانجی خۆیان گاڵتە بە هەست و ئاوەزی خەڵک دەکەن، زانستی گیادەرمانییان بردۆتە ژێر پرسیار و دەبێ حکوومەت ئەو بەشە لە کەسانی شارەزا لە زانستی گیادەرمانی کە ئێستا بە خۆشحاڵییەوە لە زانکۆکان وەکوو وانە دەگوترێتەوە جیا بکاتەوە و دز و گەندەڵەکان کە بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان بانگەشەی ناڕاست بڵاودەکەنەوە دەسبەسەر بکا و بەتوندترین شێوە سزایان بدات.
شایانی باسە کە قسەکانی مینوو مۆحرێز لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران، لە درێژەی سیاسەتە دژە مرۆییەکانیدا، زۆربەی هەرە زۆری ئەو کەسانەی کە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕوو لە نەخۆشخانەکان دەکەن بەشێوەیەکی گوماناوی دەیانکوژێت و بازرگانی بە ئەندامانی جەستەیانەوە دەکا و ڕۆژ نییە لە هەمبەر ئەم کردەوە قێزەون و دژە مرۆییە خەڵک سکاڵا تۆمار نەکا، بەڵام دەزگای قەزایی ڕێژیم کە خۆی بەشێکی سەرەکییە لەم جنایەتە دژە مرۆییە ڕاستییەکان چەواشە دەکا و سەرپۆشیان لە سەر دادەنێ و تائێستاش چەندین جار ڤیدیۆئۆی ئەو کارە دەڕەندانە و دژە مرۆڤانەیەی ڕێژیم کە بەسەر کەسانی بەناو تووشبووی پەتای کۆرۆنایدا دێنێ و ئەندامانی جەستەیان بە مەبەستی بازرگانیکردن لێدەکاتەوە و بە وڵاتانی دەورووبەر ئورووپایی دەفرۆشێتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە.