بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”مەجید تیباش” سەڕەڕای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، داواکاری مەرەخەسییەکەی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ” ورمێ”وە ڕەت کرایەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، بەندکراوی سیاسی کورد” مەجید تیباش” کە بۆ تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی “ورمێ” بەندکراوە، سەرەڕای ئەوەیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی ناجێگیر و چەندین جار داوای لە بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ کردووە کە بۆ چارەسەری پزیشکی مەرەخەسی کاتی پێبدەن بەڵام لە لایەن بەرپرسانی ئەو بەندیخانەوە داوکارییەکەی ناوبراو ڕەتکراوەتەوە.
شایانی باسە کە مەجید تیباش، لە ڕێککەوتی ٥ی بەفرانباری ٩٧ی هەتاوی، دوای پێشکەشکردنی تێزی کارناسی باڵا و بەهۆی چالاکیی خوێندکاری، خوێندنەوەی شێعر، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و دوای تەواوو بوونی لێپرسینەوە لێکۆڵینەوەکانی ڕەوانەی دادگا دەکرێ و لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ، بە تۆمەتی” ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیم و پڕوپاگەندە بە دژی ڕێژیم” چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا دەسەپێ و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ دەکرێ
جێگای ئاماژەیە کە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ، جیاواز لە تووشبوونی بەندکراوەکان، زۆربەی بەرپرسانی بەندیخانەکەش وەکوو”ئەمیر سوهرابی” بەرپرسی بەندیخانە و دوکتور”مەقسوودی” بەرپرسی بنکەی تەندروستی ئەو بەندیخانەیە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.