ئەبوولحەسەن کەماڵی، شاعیر و نووسەری خەڵکی یاسووج کە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو لەلایەن دادگای تاوانەکان لە شاری یاسووج بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە پیڕۆزییەکانی کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە، بە ٧ مانگ بەندکران لە ماڵەکەی خۆی بە پێبەندی ئەلکترۆنیک و هەروەها بەشداریکردن لە بۆنە مەزهەبییەکان و نوێژیی هەینیدا بە ئاگادرای بەرنوێژی مزگەوتەکە حوکم دراوە
ناوبراو هەر وەها لە بەشێکی دیکەی دۆسیەکەیدا بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام حوکمی ٤ مانگ و لە دادگای تاوانەکان بە ئەبوولحەسەن کەماڵی راگەیندراوە کە لەو ماوەی حوکمەکەیدا بۆی نییە لەو چوارچێوەی ماڵەکەی خۆی بچێتە دەرێ.