نۆفێڵ زوو، ڕۆژنامەنووس و چالاکڤانى لوبنانى لە وتووێژێکدا لە تۆڕى میدیایی ئەلعەرەبیەی (عەرەبستانى سعوودی) گوتى کە لوبنان لە بندەستى کۆمارى ئیسلامییە، ئەم کارەش وەک داگیرکارییەکەى فەڕەنسەیە لە شەڕى جیهانى دووهەمدا.
نوڤێل باسی لەوەش کرد کە کە حیزبوڵا بە شێوەیەک خزمەتى کۆمارى ئیسلامى دەکات کە “مارشاڵ پتین” لە” ویش”ى فەرانسە خزمەتى ئاڵمانییەکانى دەکرد.
نۆفل گوتیشى کە گەندەڵى و لەدەستدانى ژیانى سیاسى و دێموکراسى لە لوبنان، بە هۆى گوێڕایەڵییەکانی حیزبوڵای لوبنان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و داگیرکارى کۆمارى ئیسلامییەوەیە.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تەنیا ڕێگەى ڕزگاربوونى لوبنان، سووریە، یەمەن و عێراقیش کۆتاییهێنانە بە دەسەڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران.












