هێرشی تێکدەرانە و تێرۆریستی میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کۆگای سووتەمەنی وێستگەی دابەشکردنی نەوت لە باکووری شارە “جەددە” دژکردەوەی توندی وڵاتانی عەرەبی لێکەوتەوە و ئەو کردەوە تێرۆریستییەیان مەحکووم کرد.
هەر لەم پێوەندییەدا وڵاتی میسر، ئەو هێرشە تێرۆریستییەی بۆ سەر کۆگای سووتەمەنی وێستگەی دابەشکردنی نەوت لە شاری “جەددە” مەحکووم کرد و پاڵپشتیی وڵاتەکەی خۆی لە عەرەبستان لە هەر ڕێوشوێنێک بۆ بەرگری لە وڵاتان و ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی ڕاگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی یەمەنیش هێرشی تێرۆریستی حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکەی “ئارامکۆ” لە باکووری شاری “جەددە” مەحکووم کردو و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە تێرۆریستییانە ترسەنۆکی و بێ دەسەڵاتی میلیشیاکانی حووسی دەسەلمێنێ.
دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش بە هەمان شێوە و بە توندی ئەو هێرشە ترسەنۆکانەی میلیشیا حوسسیەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی مەحکووم کرد.
وەزارەتی دەرەوە و هاوکارییەکانی نیونەتەوەیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەوڵەتی ئیماڕات لەگەل مەحکووم کردنی ئەو هێرشە تێرۆریستیی و تێکدەرانە، ئەو کارەی بە هۆکارێکی نوێ بۆ هەوڵی میلیشیا چەکدارەکانی سەربە ڕێژیمی ئێران بۆ لاوازکردنی ئاسایش وپەرەپێدانی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا وەسف کرد.
هەروەها دەوڵەتی ئیماڕات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بۆ هەموو هاوکاری و پشتیوانیی دژبە کردەوەی تێرۆریستی و تێکدەرانە و بۆ پارستنی ئاسایشی هاووڵاتیان لە هەر وڵاتێکی عەرەبی ئامادەیی خۆیان دەربڕی.
شایانی باسە کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە مووشەکی ئێرانی هێرشیانکردە سەر دامەزراوەیەکی پاڵاوتنی نەوتی عەرەبستان لە شاری جەددە.