بە ئاماژە بە ئاڵۆزی و ئاژاوەکانی نێو حکوومەتی ڕێژیمی ئێران و ململانێکان کە لە نێوان سپای پاسداران و باڵی ڕێفۆرمخوازان لە ئارادایە، عەلی جەننەتی وەزیری پێشووی فەرهەنگی ڕێژیم گوتی: هەرکەسێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماریی خۆی بەربژێر بکات یانی بە تەاوای عەقڵی لەدەسداوە.
مەبەستی جەننەتی ئەو ڕاستییەیە کە سەرۆککۆماریی لە حکوومەتی ڕێژیمی ئێراندا بەهیچ شیوەیەک دەسەڵاتی بڕیاردانی نییە و توانای بەڕێوەبردنی هیچ بەرنامەیەکی نییە، لەبەر ئەوەی سیاسەتە بەربڵاو وگشتگیرەکانی حکوومەت، سیاسەتی دەرەوە یان کاروباری ناوخۆیی و بابەتی ئابووری، ڕاستەوخۆ عەلی خامنەیی دابینی دەکات.
عەلی جەننەتی کە لە ڕابردوودا وەزیری فەرهەنگی ڕێژیم بووە، بەربژێربوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕێژیم، بە کارێکی ئاقڵانە نازانێ وهەر لە بەر ڕەخنەکانی لە حکوومەت و دەسەڵات ناوبراو ڕووبەڕووی دژکردەوەی دەسەڵاتداری ڕێژیم بۆتەوە و بیرەوەرییەکی باشی لە مەجلیسی ڕێژیم نییە.
جێی ئاماژەیە کە جەننەتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتێر، لە بارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤٠٠ی هەتاویی ڕێژیمی ئێران نووسیویەتی: من پێموایە لەگەڵ ئاوڕلێدانەوەی کیشەگەلێکی ئێجگار زۆر کە ڕووبەڕووی وڵات بۆتەوە، گەمارۆ قورسەکان، داڕمانی ئابووری، ناڕەزایەتی گشتی خەڵک بەهۆی کێشەی بژێوی ژیانیانەوە، سنووردارکردنی دەسەڵاتی سەرۆککۆماریی( بەڕەچاوگرتنی بڕیارەکانی لە سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆ)، هەرکەسێک ئەگەر حەزی لە بەربژێری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ١٤٠٠هەیە ئەوە دەبێ گومان لە تەواوبوونی عەقڵی بکرێت.