بەدوای ڕووداویکی تەقەکردن لە تاران، بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی قەرچەک، داوی بەرکەوتنی ٤ فیشەک بە توندی بریندار دەبێ.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکانی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم ، ڕۆژی دووشەممە٣ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، “بەهمەن خەتیبی” بەرپرسی شۆرای شاری قەرچەک لە هەمبەر ئەم ڕووداوە گوتی: ئەو کەسەی کە تەقەی لە بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری قەرچەکی کردووە لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی تارانە دەسبەسەر کراوە.
بەوتەی ناوبراو سەر لە بایانی ڕۆژی دووشەممە کەسێک بە دەمانچەوە دەچێتە نێو ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی قەرچەک و ” ڕۆحوڵڵا زەنجیرانی فەراهانی” بەرپرسی ئەو ئیدارە دەداتە بەر تەقە کردن و ناوبراو بە توندی بریندار دەکا دەسبەجێ شوێنەکە بە جێدەهێڵێ.
خەتیبی بەئاماژەکردن بە دەسنیشانکردنی ئەو کەسە لەلایەن پۆلیسەوە هۆکاری تەقەکردنە بە کێشەی خوێندنی ئۆنلاینی منداڵەکەی ناو دەبا و دەڵێ: دوای ئەوەی کە چەندین جار ئەو کەسە دەچێتە ئیدارەی پەروەردە وبارهێنانی شاری قەرچەکی ورامین و داو لە بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە دەکا کە بە هۆی نەبوونی تەبلێت و مۆبایلی زیرەکەوە منداڵەکەی ناتوانێ دڕیژە بە خوێندن بدا و تووشی کێشە دەروونی بووە داوا لە بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە دەکا کە بە جۆریک یارمەتی بدەن بەڵام کە وڵامێکی ئەرێنی لە لایەن بەرپرسانی ئەو ئیدارەیەوە وەرناگرێ ناچار دەبێ کە بە چەک هێرش بکاتە سەر ئەو ئیدارەیە و بە تەقەکردن و لێدانی ٤ فیشەک بەرپرسی ئەو ئیدارەیە بە توندی بریندا دەکا.
شایانی باسە کە بە هۆی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆناوە لە ئێرا خۆیندن لە هەموو قۆناغەکاندا بووە بە ئۆنلاین و زۆربەی بنەماڵەکان ناتوانن تەبلیت و مۆبایلی زیرەک بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن هەر بەم هۆیەوە زۆر لە منداڵانی بنەماڵە کەم داهاتەکان خۆیان دەکوژن و کۆتایی بە ژێانی خۆیان دێنن، کە ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە کەمتەرخەمییەکانی ڕێژیمی ئێران کە هیچ ڕیگا چارەیەکی بۆ ئەو بنەماڵانە نەهێشتۆتەوە.