وێنەگر و فیلمسازێکی سەقزی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وێنەی لە مەجارستان بەدەستهێنا.
“خالید فەرەجزادە”، هونەرمەندی وێنەگر و فیلمسازی خەڵکی شاری سەقز توانی لە ٢٣هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدەست بهێنێت.
لەو فێستیڤاڵەدا ٥٣ وڵات بە ٢٩٨ بەرهەمەوە بەشدار بوون و ١٩ وێنەگر توانیبویان بگەنە بەشی سەرەکی.
خالید فەرەجزادە بە کۆمەڵێک وێنەی فەرهەنگی کوردستان و وێنەی شوێنی ژیانی منداڵان، پلەی یەکەمی فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا و خەڵاتی فێستیڤاڵەکەی بۆخۆی دەستەبەرکرد.
شایانی باسە کە هونەرمەند و وەرزشوان و زانا کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەرەڕای هەڵاواردن و زڵم و زۆر و ڕێگری ڕێژیم لە چالاکییەکانیان و نەبوونی هیچ کەرەستە و ئیمکاناتێک لە بوارە جۆراوجۆر و پیویستەکاندا بەڵام بەردەوام لە ئاستی جیهاندا دەدرەوشنەوە و سەرکەوتنی مەزن بە دەست دەهێنن.