سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی مه‌ولوود، یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمه‌ممه‌د ( د. خ) په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه.
کاک خالید عه‌زیزی له‌و په‌یامه‌دا وێڕای پیرۆزبایی ئه‌و جێژنه له هه‌موو موسوڵمانی کورد هیوای خواستوه ئه‌و جێژنه ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ خه‌ڵکی کوردستان‌و، به شکانی تێرۆریستان‌و وه‌دیهاتنی ماف‌و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کورد، ئارامی‌و ئاشتی باڵ به سه‌ر کوردستان‌و ناوچه‌که‌دا بکێشێ.
ده‌قی په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی مه‌لوود، یادی له دایکبوونی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د ( د. خ) پیرۆزبایی به هه‌موو موسوڵمانی ئێران‌و کوردستان ده‌ڵێم.
به‌و هیوایه‌ی ئه‌و جێژنه ئایینییه ببێته هۆی لێکنیزیکیی دڵهکانو ڕه‌وینه‌وه‌ی دووبهرهکیو ناته‌بایی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. هه‌روه‌ها ببێته هاندان بۆ چه‌سپانی بایه‌خه به‌رزه مرۆیییه‌کانی وه‌ک ئاشتی، تهباییو دادپه‌روه‌ری، یهکسانیو هاودڵی.
به‌و هیوایه‌ی به سه‌رکه‌وتنی هێزه دێموکڕات‌و پێشکه‌وتنخوازه‌کان له ئاڵوگۆڕه هه‌ستیاره‌کانی ناوچه‌که‌داو شکانی تێرۆریستان‌و نه‌یارانی ماف‌و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان‌و ناوچه، تهباییو ئارامی باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌و به تایبه‌ت کوردستاندا بکێشێو؛ جێژنی مهلوودیش هانده‌ری ڕووحی به‌یه‌که‌وه ژیان‌و ئاشتیی نێوان هه‌موو پێکهاته ئایینییه‌کانی کوردستان بێ.
خالید عه‌زیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٢ ی به‌فرانباری ٩٤ ی هه‌تاوی