جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا: من تەنیا سەرۆککۆماری دێموکراتەکان نیم بەڵکوو سەرۆککۆماری هەموو حیزبەکان و ڕەنگە جیاوازەکانی ئەمریکام.
بایدن، بەربژێری سەرکەوتوویی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە سەرۆککۆماری هەموو ئەمریکاییەکان دەبم و کۆتایی بەو دووبەرەکییە لە نێوان دێموکراتەکان، کۆماریخوازەکان و بە گشتی هەموو ڕەنگە جیاوازەکانی ئەمریکا دێنم.
ناوبراو لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێردا ڕایگەیاند کە من کارم بە ئەیالەتەکانی سوور و شین نییە، بەڵکوو کارم بە هەموو ئەیالەتەکانی ئەمریکایە و بەبێ جیاوازی هەمووی وەکوو یەک چاو لێدەکەم.
هەروەها “بایدن” لە درێژەدا دەڵێ: بە هەموو هێز و توانامەوە هەوڵ دەدەم کە متمانەی هەموو تاکەکانی ئەمریکا بە دەست بێنم و بۆ سەرکەوتنی ئەمریکا تێبکۆشم.
شایانی باسە کە ئەم وتانەی “جۆو بایدن” لە کاتێکدایە کە “دۆناڵد ترامپ” سەرۆککۆماری ئەمریکا، بەردەوام لە هەوڵی ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوەی یاساییە بە دژی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئەمریکا.
هاوکات بایدن سەرقاڵی دامەزراندنی گرووپی کاری نوێی خۆیە بۆ بەڕێوەبردنی کۆشکی سپی، کە لە سەرەتای مانگی یەکەمی ساڵی٢٠٢١ی زایینی، وەکوو چلوشەشەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا بچێتە کۆشکی سپییەوە.