سه‌عید خه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هۆی ناساندنی حیزبوڵڵای لوبنان به “تیرۆریست” له‌لایه‌ن به‌حره‌ین و ئیماڕاته‌وه، ڕێژیمی ئێران به‌ڵێنیداوە بێده‌نگ نه‌بێت و هەڕشەە لەو وڵاتانە دەکا.
ئاژانسی هه‌واڵی “ته‌سنيم” له زاری “سه‌عید خه‌تیبزاده”، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند، ئه‌و بڕیاره‌ی” ئه‌بووزه‌بی” و “مه‌نامه” له‌باره‌ی ناساندنی ڕێكخراوی حیزبوڵڵا به ڕێكخراوێكی تیرۆریستی داویانه، سوكایه‌تیپێكردنه.
خه‌تیبزاده ڕوونیكرده‌وه: ڕێژیمی ئێران له‌هیچ “هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی” خۆش نابێت، كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكات.
مانگی ڕابردوو به‌رپرسێكی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند به‌حره‌ین و ئیماڕات به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن و داوا دەکەن کە حیزبوڵای لوبنان وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بناسرێت.
ئه‌مریكا و چه‌ندین وڵات له ئورووپا و ئه‌مریكای لاتین و ئه‌فه‌ریقا، حیزبوڵڵای لوبنانیان به باڵه‌كانی چەکداری و سیاسییه‌وه له لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ڕیزبەندی کردوە.
هه‌ندێک وڵات، حیزبوڵڵا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه بە پشتیوانی ڕێژیمی ئێران دەستی هەبووە لە كرده‌وه تێرۆریستیه‌كان لە جیهاندا، له ساڵانی ڕابردووش‌دا چه‌ندین شانه‌ی تێرۆریستی ئەو گرووپە له هه‌ریه‌ک له وڵاته‌كانی به‌حره‌ین و كوه‌یت و سعوودیه ده‌ستگیركراون و بەردەوام هەڕەشەن بۆ ناوچەکە و بە پشتیوانی ڕێژیمی ئێران ناسەقامگیری و ئاژاوە و کردەوەی تێرۆریستی لە ولاتانی ناوچەکەدا ئەنجام دەدەن.