دایە عایشە ڕەشیدی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەوی دووشەممە ٣ی سەرماوەز دایە عایشە ڕەشیدی دایکی شەهید ناسر ڕەشیدی ناسراو بە ناسر نجنێیی لە شاری بانە بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
شەهید ناسر ساڵی ٦١ هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و لە لکی دووی هێزی ئاربابا سازمان درا و بەداخەوە ساڵی ٦٣ لە دارێنەی سەروو لە شەڕێکدا لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوو.
دایە ئایشێ یەکێک لەو دایکە شەهیدانە بوو کە بە ئاواتی هاتنە دیی ئاوات و ئامانجی ڕۆڵەکانیان سەری نایەوە و مەرگ مەودای نەدا ئەوڕۆژە بە چاوی خۆی ببینێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە ئایشێ دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.