هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئامانج کاروانچی” تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت، پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.
ئەو هاووڵاتییە ٢٤ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لە ژێر لێکۆڵینەوە دابووە و ٣ ڕۆژ پێش بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ، ڕاگوازرا.
شایانی باسە کە ناوبرا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان دەسبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان کەس لە شارەکانی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.