سەربازێکی کورد خەڵکی پیرانشار بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، سەربازێک بەناوی “سەعدوون قۆرقچی” کوڕی ئەسعەد خەڵکی ئاوایی” گپڵەسەن” سەر بە شاری پیرانشار کە لە شاری “جیرۆفت”ی کرمان سەرقاڵی سەربازی بوو بەهۆکارێکی ناڕوون گیانی لەدەستدا.
بە پێی سەرچاوەکەی چاونیوز، بنەماڵەی سەعدوون قۆرقچی سەربازی کۆچ کردوو هیچ شتێک نادرکێنن و وەک ئەوە وایە کە هەڕەشەیان لێکرابێ، بەشێک لە خزمانی باس لەوە دەکەن کە ناوبراو خۆی کوشتبێ بەڵام گومانی ئەوە هەیە بە هۆکاری نادیار ئەو سەربازە کوردە کوژرابێ.
جێگای ئاماژەیە کە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر سەربازێک بەناوی عەلیڕەزا ڕەزاوەند لە تیپی ٣٢٨ی مەریوان بەهۆی خۆکوژییەوە گیانی لەدەست دا.