کاناڵی هەواڵی”ئێنبیسی” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ” جۆو بایدێن” سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ناتوانێ بە یەکجاری هەموو گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەی “ئێن بی سی”دا هاتووەکە تەنانەت ئەگەر جۆو بایدن و ڕۆحانی بە دوای ڕێگەچارەیەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکدا بگەڕێن، ئەوە گەیشتن بە بڕیار و ڕێکارێک کە ئیزن بە ئەمریکا بدات بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی” بەرجام” و ڕێژیمی ئێرانیش چالاکییە ناوکییەکانی خۆی کەم بکاتەوە زۆر ئاسان نییە.
بەرپرسانی ئەمریکایی و دیپلۆماتە ئورووپاییەکان دەڵێن: ئەگەر گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران، بە یەکجاری لا بچێ و یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەڵپەسێردرێت و ڕێژیمی ئێران جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنییەکانی لە ڕێککەوتنی بەرجام و بەڵێنییەکانی جێبەجێ بکا، تەنیا سیناریۆی چاوەڕوانکراو ئەوەیە کە لانیکەم لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران ساڵێک درێژە دەکێشێ.
شایانی باسە کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو گەمارۆگەلەی کە دەوڵەتی ترامپ بە سەر ڕێژیمی ئێرانیدا سەپاندوویە، هیچ پێوەندییەکی بە چالاکیی ناوەکی ئێرانەوە نییە، بەڵکوو زۆربەی گەمارۆ نوێیەکانی ترامپ، لە درێژەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیک و پشتیوانیکردنی ئێران لە میلیشیا تێرۆریستەکان و بە گشتی هەموو جومگە ئابوورییەکانی ئێران دەگرێتەوە.