بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکا دەیهەوێت بە یارمەتی و هاوکاری هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا کۆتایی بە دەستێوەردان و سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران بهێنێ.
بەرپرسێکی دەوڵەتی “دۆناڵد ترامپ” سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بەجەختکردنەوە لە سەر ئەوەیکە واشینگتۆن لە درێژەی سیاسەتی ” ئەوپەڕی گوشار”ی خۆی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران کە لە دوو ساڵ پێشترەوە ئەم سیاسەتەی دەستپێکردووە گوتی: ئیزنمان نەدا ڕێژیمی ئێران دەستی بە میلیاردها دۆلار ڕابگات کە دەیویست خەرجی گرووپە میلیشیا تێرۆریستەکانی بکا.
ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە کە یارمەتیدەری “مایک پۆمپێئۆ” وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە، بۆ سەردانەکانی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو گوتی: دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ هیوادارە کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی “جۆو بایدن”، درێژەدەری سیاسەتی”ئەوپەڕی گوشار” بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بێ.
هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە لە عەرەبستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: لای هیچ کەس و وڵاتێک شارراوە نییە کە دەوڵەتی “دۆناڵد ترامپ”، چەند ساڵیکە کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری بە دژی رێژیمی ئێران گرتۆتە بەر و ئەو سیاسەتە سەرکەوتنی باشیشی بە دەستهێناوە و بۆتە هۆکارێک کە ڕێژیمی ئێران نەتوانێت دەستی بە میلیاردها دۆلار ڕابگا کە دەیوێست خەرجی میلیشیا تێرۆریستەکانی سەربە تارانی بکا بە مەبەستی کاری تێکدەرانە لە ناوچەکە و جیهاندا.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا گوتی: دەوڵەتی ئەمریکا دەیهەوێت بە یارمەتی و هاوکاری هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا کۆتایی بە دەستێوەردان و سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران بهێنێ.