مام “عەبدوڵڵا ئەحمەدی” ناسراو بە “عەبە سەرسپی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژی هەینی ٣٠ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، مام “عەبدوڵڵا ئەحمەدی” ناسراو بە “عەبە سەرسپی، پێشمەرگەی دێرینی هێزی شاهۆ، لە ئاوایی “سەریاس”ی ناوچەی هەورامان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
مام عەبدوڵڵا ساڵی ٥۸ی هەتاوی چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی کردە شان و لە لکی شەهید “موستەفا” لە ھێزی “شاھۆ” سازمان درا . لە ساڵی۱۳۷۰ی هەتاوی بەهۆی چوونە سەری تەمەن، چەکی پێشمەرگایەتی دانا و گەڕایەوە ناوخۆی وڵات و لە گوندی “سەریاس” نیشتەجێ بوو.
مام “عەبدوڵڵا” ھەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە قەول و بەڵێنەکانی بە گەلەکەی مایەوە و بیری ڕزگاریی نەتەوەکەی قەت بۆ چرکەساتێکیش لێی دوور نەکەوتەوە. لەگەڵ ھاوڕێیانی ڕۆژانی سەختی پێشمەرگایەتی لە پەیوەندیی چڕ و پڕدا بوو وٸاواتی وەبەرھاتنی ڕەنجی دەیان ساڵەی خۆی و ھاوڕێکانی بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ، وێڕای بە داخبوون بۆ کۆچی دوایی مام “عەبە سەرسپی”، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین .