هەواڵدەریی دەوڵەتیی تورکیە بە ناوی “ئاناتۆل” ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی بڵاوی کردۆتەوە؛ تورکیە حوکمی دەسبەسەرکردنی ١٠٠ چالاکی کوردی بە تاوانی ئەندامەتی لە “پارتی کرێکارانی کوردستان” لە تورکیە دەرکردووە.
لەو کەسانە کە حوکمی دەسبەسەرکردنیان دراوە بەشێکیان مافناس و پارێزەرانی بواری مافی مرۆڤن.
ڕەوتی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکانە لە چەند شاری باکووری کوردستان وەکوو: “دیاربەکر، ئزمیر، ئیستانبۆل و ئادیامان” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی پێکردووە.
هەتا ئێستا ٧٢ کەس دەسەبەسەر کراون کە ٢٤ کەسیان پارێزەرن و هەر هەموو دەسبەسەرکراوانیش بە هاوکاری لەگەڵ “پارتی دێموکراتیکی گەلان” لە تورکیە تۆمەتبار کراون.
ئەنجوومەنی جیهانیی “قەڵەم” لە کاردانەوە بەرانبەر بە هەواڵی دەسبەسەرکراوانی ئەم دواییانە، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەنیسبەت دەسبەسەرکردنی ٣ ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لە دیاربەکر نیگەرانیی خۆی دەربڕی.
جێی ئاماژەیە کە دەوڵەتی تورکیە لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە چالاکیی “پارتی دێموکراتیکی گەلان”ی قەدەغە کرد.