سەرۆککۆماری فەرانسە ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و پەرەپێدانی دانیشتنەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ڕۆڵی ناوچە و مووشەکە بالستیکییەکانی پێویستییە.
ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرانسە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و توانایی چاوەدێری بەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران لە ئێستادا بە بەراورد لەگەڵ کاتێک کە ڕێککەوتننامەی “ڤییەن” هەبوو کەمتر بووەتەوە.
لە ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی جیهانیی ناوکی کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر بڵاو کرایەوە، ڕێژیمی ئێران کاری تێکردنی گازی “هێگزا فلۆراید ئۆرانیۆمـ”ـی بۆ سانتریفیووژە نوێیەکانی جۆری “ئەی ئاڕ٢ ئێمـ”ـی کە لە دامەزراوەی نەتەنزدا دانراوە، دەست پێکردووە.
ئەم هەوڵە نوێیەی ڕێژیمی ئێران نوێترین پێشێلکاریی بەڵێنییەکانی بەرجام بە هەژمار دێت کە باڵوێز و نوێنەری ڕێژیمی ئێران لە ئاژانسی وزەی ناوکیشدا دانی پێدا ناوە.
هەواڵدەرییەکانی خودی ڕێژیم بڵاویان کردۆتەوە کە باڵوێز و نوێنەری ڕێژیمی ئێران لە ئاژانسی وزەی ناوکیدا جەختی کردۆتەوە کە وڵاتەکەی دەستی کردووە بە تێکردنی گازی “هێگزا فلۆراید ئۆرانیۆم” لەنێو ١٧٤ سانتریفیووژی “یوو ئێف ٦” لە دوو ناوەندی وزەی ناوکی لە نەتەنزدا.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی دەریخستووە کە ڕێژیمی ئێران یەکەمین زنجیرەی سانتریفییووژی پێشکەوتووی لە دامەزراوەی ژێرزەوینیی نەتەنزدا دامەزراندووە کە بەهۆی ڕێککەوتنی بەرجامەوە تەنیا بۆ بەکارهێنانیان لە بەرەی یەکەمی دەزگاکانی “ئای ئاڕ ١”دا بەکار دێن.