چالاکانی ژینگەپارێزیی ورمێ بە هاوکاری گرووپی شاخەوانی “بیناری مەرگەوەڕ” هەڵمەتێکی بەڕوو چاندنیان بەڕێوە برد.
گرووپێکی شاخەوانی لە ورمێ، بە هاوکاریی چالاکانی ژینگەیی ئەو شارە، هەڵمەتێکی بەڕووچاندنیان لە داوێنی کێوی “ئاز” لە دەڤەری “مەرگەوەڕ” بەڕێوە برد.
ڕۆژی هەینی ٣٠ی خەزەڵوەر، گرووپی شاخەوانیی “بێناری مەرگەوەڕ” لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا بە هاوکاریی دۆستانی ژینگەدۆست و پارێزەرانی سروشت لەو ناوچەیە ژمارەیەکی زۆر بەڕوویان چاند
لە سەرەتای وەرزی پاییزی ئەمساڵدا لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان چەند هەڵمەتی ژینگەیی بەڕێەو چووە.
پێشتریش ژینگەوانانی شاری “سەقز” بە هاوکاریی گرووپی شاخەوانیی “گردەکۆ” لە بەرەبەری هاتنی وەرزی زستاندا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە بردبوو، هەروەها ساڵانە ئەنجومەنی “سەوزی چیا”ی مەریوان چەندین هەڵمەتی ژینگەیی بەڕێوە دەبا و لە سەرانسەری کوردستاندا خەڵکی کورد بە شیوەیەکی بەرچاو چالاکیی ژینگەیی بەریوەدەبەن و سروشتی کوردستان دەپارێزن و لەو پێناوەشدا دەیان شەهیدیشیان پێشکەشی خۆشەویستی و پاراستنی نیشتمانەکەمان کردووە.