مامۆستایەکی قوتابخانە لە ئەندیمێشک ئەو میراتەی پێی بڕاوە بۆ منداڵان و درووستکردنی قوتابخانەی داناوە
لە شاری ئەندیمێشک مامۆستایەکی قوتابخانە بە ناوی “حوسێن ئەسەدی” هەرچی کە لە دوای باوکی وەک میرات پێبڕاوە، سەرفی دەکات بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک و هەروەها کڕینی ٣٤٣ تەبلێت بۆ ئەو قوتابیانەی بنەماڵەکانیان لە توانایاندا نییە تەبلێتیان بۆ بکڕن بۆ خوێندن.
ئەم مامۆستای قوتابخانە کە تەمەن ٥٠ ساڵە دەڵێ ساڵەهایە زۆرم حەز لە ئوتومبێلێکی بەرز بوو بەڵام بڕیارم دا ئەو میراتەی پێم بڕاوە بۆ کاری خێر سەرفی بکەم و ئێستە کە بەهۆی کۆرۆناوە منداڵان ناچارن لە ماڵەوە ئۆنلاین بخوێنن بۆیە ئەم تەبلێتانەم کڕی.